✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK)
شێعر سالم مامۆستا هه‌ژار هێمن شێرکۆ بێکەس مه‌حوی عه‌بباسى حه‌قیقى حەزرەتی وەفایی یونس ره‌ئووف ( دڵدار ) پیرەمێرد بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی گۆران شێخ نوری شێخ صاڵح عەبدوڵا پەشێو نالی ئەحمەد به‌گی جاف ئەحمەدی خانی ئەحمەد هەردی سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی مەولەوی حـــەمـدی قانع ژیلا حسه‌ینی محه‌مه‌د ساڵح دیلان چوارینەی حکیم عمر خەییام ناری کوردی کوێستان عومەرزادە وەلی دیوانە حــــــهریــــق صهيدی هه‌ورامی ویساڵی سوارە ئیلخانیزادە صافی هیرانـــــى ئەحمەد موفتی زادە سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ) شه ریف حسێن په ناهی ژیاننامەى ناودارانی کورد هه‌نبانه بوڕینه نووسین به خه‌تی سۆرانی ووته به‌نرخه‌کان كورته چیرۆک کچه‌که‌ی کافرۆش Weather
|
ھەنبانە بۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە. ھەنبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران‌دا بووە. لە ھەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و ھەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن. ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرھەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە. ھەژار لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا سەبارەت بە ھۆکاری ناو نرانی نووسیویەتی: ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە: ھەنبانە بۆرینە، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەرچیت بوێ دەستی تێخە دێتە چەنگت. ئه م کتیبه به ته کوشینی موحه مد ماجدی مه ردوخ روحانی له ئیران چاپ بووه.
Writing at: 2 / 8 / 1393برچسب:فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە,داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK),مامۆستا هه‌ژار, Time: By: محمد پیش بینی
ساتێک له گه‌ڵ چێشتی مجێو‌ر نوسینی مامۆستا هه‌ژار به خوێندنهوەیی ئومێد عەلی
ئـــه‌م ژیــنـه كه ڕابـــهری، چ شــیـرین و چ تــاڵتووش بـی به مـه‌رگ، چ ده‌ربه‌ده‌ر بی چ لـه ماڵبێ خه‌م بژی خۆش به، پاش مه‌رگی من وتۆشبێ پســـانهوه دێن رۆژ و شـــه‌و و مانگ و سـاڵ
Writing at: 15 / 8 / 1393برچسب:دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێو‌ر,شێعر,مامۆستا هه‌ژار,دانلود کتاب چیشتی مجیور, Time: By: محمد پیش بینی
این کهنه رباط را که عالم نام است
Writing at: 15 / 8 / 1391برچسب:این کهنه رباط را که عالم نام است,ئه‌م کۆنه سه‌راپه‌رده که دنیای ناوه,شێعر,چوارینەی حکیم عمر خەییام, Time: By: محمد پیش بینی
دەڵێن جارێ له گوندێ ڕێبوارێ ببوو میوان لە ماڵی جووتیارێ
شەوێ،شێو ،شۆربهماشی شۆر و شل بوو
کەبانوی ماڵ هەڵیلوشی تەغارێ
که هەستا ده‌فر و ئامانان وەکۆکا
جڕێک هات هەروەکوو داتاشی دارێ
"دەڵێن میوان دەواری خانەخوێیه"
وەکوو نەیبیستبێ خۆیدا کەنارێ
شەوێ جێیان لە بەر دەرگاوه چاکرد
کرا رێبازی نێو ژوور و حەسارێ
کەبانوو نیوەشەو گوو تاوی دایه
هەڵات بۆ دەر،بە بارێ پێی بچارێ
نەگەییه دەر لە سەر میوان هەڵیڕشت
وەکوو گامێش له سەر شینکەی بەهارێ
وتی میوان:کڵۆڵی هۆشی خۆمم
"چما گوێی ئاو نەدام زرمەێ پلارێ"
که چەخماخەی ئەدا کونگت سەری شەو
دەبوو بمزانیبا باران دەبارێ
"مامۆستا هەژاری موکریانی"
Writing at: 11 / 6 / 1391برچسب: دەڵێن جارێ له گوندێ ڕێبوارێ,هەژار موکریانی,شێعر کوردی,, Time: By: محمد پیش بینی
هیچ كه‌س وێنه‌ی من خوا ، داماونهبێ
Writing at: 22 / 1 / 1391برچسب:هیچ كه‌س وێنه‌ی من خوا , داماونهبێ,شێعر کوردی,مامۆستا هه‌ژار, Time: By: محمد پیش بینی
چه‌پگه‌ڕی گه‌ردوون گه‌ڕان كوشتمی
Writing at: 23 / 11 / 1390برچسب:مامۆستا هه‌ژار,شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار(١٩٢٠ – ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە. ھەژار برای گەورەی سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی»یە و کوڕی حاجی مەلا محەمەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی ، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر ھەستی بووە. ھەژار لە کۆماری کوردستاندا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لە لایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێ‌ھێشتنی وڵاتی ئەبێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل بوو، دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیش‌دا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات. www.nusin.net
Writing at: 22 / 11 / 1390برچسب:مامۆستا هه‌ژار,ژیاننامەى ناودارانی هونه‌ر,هەژار موکریانی, Time: By: محمد پیش بینی
بــهكــوردی دهژیــم بــهكــوردی دهمــرم
بــهكــوردی دهیــدهم وهرامــی قــهبــــرم دیــسان بــه كـــووردی زیـندوو ده‌بمه‌وه لـــه‌و دنــیــاش بــۆ كورد تێهه ڵدهچمهوه
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:بــهكــوردی دهژیــم بــهكــوردی دهمــرم, مامۆستا هه‌ژار, شێعر کودی, Time: By: محمد پیش بینی
دووهه می ره شه مه ساڵه هاتی كۆچی دوایی مامۆستای مه زن و نه مریی كورد »عه بدولره حمان شه ره فكه ندی«مامۆستا هه ژاره. له ساڵی 1300 ی هه تاوی له شاری مه هاباد هاتووه ته دنیا‌و مامۆستا هه ژار خۆی ده ڵێ: »له دایكێكی شازده ساڵه و بابێكی چل و هه شت ساڵه له گه ڕه كی »خڕێ« له مه هاباد هاتوومه دنیاوه و كاتی دونیا هاتنم ئاخرو ئۆخری به هاری 1300 ی هه تاوی بووه و له پێناسه كه مدا كه حه وت ساڵ دوای له دایك بوونم وه رگیراوه رۆژی له دایك بوونم هه ژده ی جه وزاوا تامانگی پووشپه ڕه.«
مامۆستا هه ژار له بنه ماڵه یه كی خاوه ن فه رهه نگ و كورد په روه ردا په روه رده ده بێ، بابی مامۆستا هه ژار پیاوێكی دانا‌و ماندوویی نه ناس بوو، هه موو كوردستان گه ڕا بوو، كورمانجی و سۆرانی زۆر باش ده زانی و له ئه ده بی كوردی و فارسی و عه ره بی و توركی دا ده ستێكی باڵای هه بووه، مامۆستا هه ژار له سه ر كۆشی ئه و بابه زمانی گرتووه و قسه ی خۆش فێر بووه و دڵ و مێشكی به شێعر و چیرۆكی كوردی ڕاهاتووه. ژیان و به سه ر هاتی مامۆستا هه ژار له م نامیلكه دا ناكرێ به كورتی بنووسرێت وباسی بكرێ و مامۆستا هه ژار خۆی ده ڵێ: گێڕانه وه ی به سه ر هاتم له ژیان دا قسه ی به ر ئاگردانه و چیرۆكێكه بۆ گێڕانه وه. باس له باره ی شیعر و هونه ر و وه رگێڕان و نووسین و زانستی ئه و بلیمه ته گه وره، باسی ناوێ و خۆی شتێكه كه وه كوو خۆروایه، با هه وری نه زانی و بێ خه به ریش زۆر ڕه ش و چڵكن بێ و نه یه وێ سێبه ری تاریكی له سه ر عاله م دا لاوا، به ڵام هه موو ده زانین كه هه وری وا بۆ هه میشه خۆی ناگرێ هه ر ئه وه نده ی خۆشه بایه كی به قووه ت هه ڵكا، له به ر یه ك شی ده بێته وه و هه ر پارچه یه كی به لایێكا هه ڵدێ ، ئه و جار له ئاسمانی ساف و بێ گه رددا ڕۆژ خۆی ده رده خا و دنیایه ك ڕوون ده كاته وه. هونه رمه ندیی و به توانایی و ده س ڕه نگینی مامۆستا هه ژار له وه تێپه ر بووه وه شاردرێ ودابپۆشرێ، زۆربه ی نووسراوه كان و به رهه مه كانی ڕووناكیان دیوه و به ر ده ستی خه ڵك كه وتوون و له بازاڕی زمان و زانست و هونه رو فه رهه نگدا قه در و قیمه تیان له گوتن نایه. مامۆستا هه ژار بێجگه له وه ی له زمان وئه ده بی كوردی دا هه ڵكه وته یه كی كه م وێنه بوو له زمان و ئه ده بی فارسی و عه ره بیشدا ده سه ڵاتێكی هه راوی بوو، ئه و زاته هه ر نه ك مایه ی شانازی كوردستان بوو، به ڵكوو گه نجێكی له قیمه ت نه هاتووش بوو بۆ هه موو ئێران. مامۆستا هه ژار وته یه كی هه یه كه ده ڵێ:عیشقم به ئازادی كوردستان له وه به هێزتر بوو كه خۆم ته نیا نه زری خۆشه ویستی و سه رپه ره ستی ماڵ و منداڵ بكه م و مه به ستم خزمه ت به گه له كه م بووه،به ڵام پیره مێرد و فایق بێكه س و سالم ڕه فیق حلمی وقانع و حوزنی موكریانیمان له بیرن كه تا ژیا بوون، مراندبوویانن و كه مردن ژیاندوویاننه وه و پێیان ده ڵێن نه مر، ئاخۆ بۆچی نووسه ر و شاعیر و هونه رمه نده كانمان تا زیندوون كه س ئاوڕیان لێ ناداته وه و كه س قه دری ئه و تۆیان ناگرێ، كه چی كه ده مرن و له ده ست ده چن ده گه ڕێنه وه سه ریان وشینیان بۆ ده گێڕن و كۆڕی شه پۆڕیان بۆ ده به ستن و چاكیان پێ هه ڵده ڵێن وخۆشیان ده رباره ده بێژن و فرمێسكی گه رمووگوڕیان له دوو هه ڵده ڕێژن. بۆ هه ر نووسه رێك یان شاعیرێكی به رزكه دێ په ی‌دا بێ و بۆنی ئه وه ی لێ ده كه ی كه ده توانێ خشتێك له سه ر دیواری ئه ده بیات دانێ و په رده یه ك له ناو ماڵه كه ی هه ڵاوه سێ، له به ر جوێن پێدان و گاڵته پێ كردنی ئه م وئه و، ناتوانێ سه ر هه ڵێنێ و خۆ بنوێنێ و تا ده مرێ به جاسووس و هه رزه و شێت و سه ر سه ری دوای ده كه ون و رێی گه شه كردنی لێ ده بڕنه وه و با ئه وه بزانن گۆران ئه گه ر له به ندیخانه دا نه بوایه، ده بوایه ڕۆژ هه ڵات و ڕۆژاوای بۆنانی ڕۆژانه ی بپێوایه، قانع تا مردنان و دۆی خۆی ڕۆژێك له په نا یه ك نه دیت و زۆر به ناشكوری ناڵێم له م كوردستانه ی ئێمه دا گه وره یی به میراته نه ك به هونه ر و جه و هه ر. من نامه وێت له سه ر هونه رو زانست و تێكۆشانی فه رهه نگی مامۆستا هه ژار بدوێم و تاقانه مه به ستم له نووسین ئه م په رتووكه بۆ ساڵیادی ئه و بلیمه ته و باشتر زانین له مه ڕ گه وره یی مامۆستا هه ژار وئه و هه موو خزمه ته ی له به ر چاو بگرین و ئاماژه یه ك بێت بۆ خۆمان و جه ماوه ری نووسه ران و رۆشنبیران و هونه رمه ندانی ئه مرۆمان كه به گژیه كدانه چین و حورمه تی یه ك بگرین و زۆرتر خزمه ت به گه له كه مان بكه ین و واتێنه كۆشین كه دوا رۆژمان حه سره ت و مه خابن بێت، و بزانین ژیانی ئه و نه مره وه ك ژیانی هه موو گه وره پیاوان و زانایان و ئه و تێكۆشه رانه ی كه خۆشه ویستی و خزمه ت به گه لیان هه ڵبژاردو سه رانسه ر ژیانیان ده رد و مه ینه ت و چه رمه سه ری بوو، بووه. مامۆستا هه ژار بۆ په ره پێدانی كولتوور و كه له پوور‌و ئه ده ب و زمانی گه له كه ی ژیانی خۆی ته رخان كرد و هه رگیز ده ستی له تێكۆشان به رنه دا‌و كێ یه نه زانێ كه هه ژار له ته مه نی 24 ساڵه دا ناز ناوی »شاعیری میللی كورد« ی وه ر گرتووه. كام خوێنده واری ئێرانه نه زانێ له سایه ی قه ڵه می هه ژاردایه كه پاش هه زار ساڵ ده توانێ كتێبی قانوونی بووعه لی سینا به فارسی بخوێنێته وه و كتێبخانه كه ی به و كتێبه ناو بانگ داره بڕازێنێته وه. ئه و زانا پایه به رزه نیوه ی ته مه نی یا له گه ڵ زۆرداران به شه ر ِ هاتووه، یان ناعیلاج نیشتمان و خێزانی به جێ هێشتووه و له ده ستیان هه ڵاتووه، به جۆرێ كه ماوه یه كی دوور و درێژ له چوارده وڵه تان قاچاخ بووه و نه یوێراوه خۆی ئاشكرا كات. هۆی ئه م ئاواره بوون و خۆشاردنه وه هیچێ نه بووه مه گه ر قه ڵه مه پیرۆزه كه ی. هه ژار تاوانباری قه ڵه مه كه ی بوو. هه ڵۆی به رزه فری قه ڵه می هه ژار به دوو شاباڵی زانست و هونه ره وه له هه ورازان سه رده كه وت و له ئه شقی ئاسمان بۆ دونیای پڕ له هه رای خواره وه ده یڕوانی، له هه ر كوێ خاوه ن زۆرێكی ملهوڕی بدیبایه كه بۆڕاوی داماوێكی بێ ده سه ڵات خۆی تاوداوه، بۆی دایده داوڕاوی لێ به تاڵ ده كرده وه. هه ر چه ند زیاتر له گه ڵی حه ولیان ده دا به ڵكوو ده س هه ڵگرێ و واز بێنێت و بیر له ژیانی تاڵ و ژن و منداڵ و ئاواره یی بكاته وه، زیاتر پای داده گرت و له سه ر بیر‌و بڕوای خۆی شێلگیرتر ده بوو و خزمه تی زۆرتری ده كرد و هه ر هه وڵی ده دا بۆ گه له كه ی، بۆخاكه كه ی، بۆ هه ژاران، بۆ زمان و ئه ده ب و بۆ فه رهه نگی نه ته وه كه ی و له ساڵیادی كۆچی‌دا رێگای به رده وامه و ناویاد و هه مووی خزمه ته كه ی له به ر چاوه و سوودی لێ ده گرین و شانازی پێوه ده كه ین. لێره دا دیسان یادی به رز راده گرم و هه ندێ له به ر هه مه كانی ده نووسم: 1- ئاڵه كۆك ( شیعر) چاپی 1325 ی هه تاوی ته ورێز 2 - بۆ كوردستان (شیعر) چاپی یه كه م 1966 3- مه م و زینی خانی به موكریانی چاپی یه كه م 1960 4- چوارینه كانی خه یام -چاپی یه كه م 1968 5- شه ره فنامه،هه ژار كردوویه به كوردی چاپی یه كه م نه جه ف 1973 6- هۆزی له بیر كراوی گاوان چاپی به غدا 1973 7- یه ك له په ناوی خاڵ و سیفری بێ بڕانه وه نووسینی عه لی شه ریعه تی ، هه ژار كردوویه به كوردی 8- ئارێ براوارابرا، نووسینی عه لی شه ریعه تی، هه ژار كردوویه به كوردی 9- عیرفان، به رامبه ری ئازادی، نووسینی عه لی شه ریعه تی،هه ژار كردوویه به كوردی 10- دایه، باوه، كێ خراوه،نووسینی عه لی شه ریعه تی، هه ژار كردوویه به كوردی 11- مێژووی ئه رده ڵان 12- هه نبانه بۆرینه( فه رهه نگی كوردی - فارسی) چاپی 1988 13- »قانون در طب«، جزمی یه كه م، بووعه لی سینا، هه ژار كردوویه به فارسی 14- »قانون در طب« جزمی دووه م ،بووعه لی سینا، هه ژار كردوویه به فارسی 15- »قانون در طب«، جزمی سێیه م و چواره م و پێنجه م و شه شم، چاپ نه كراوه. 16- دیوانی مه لای جزیری 17- قورئانی پیرۆز ، بۆ كوردی وه ر گێردراوه،چاپی تاران 18- چێشتی مجێو‌ر،ئاماده كردن، خانی شه ره فكه ندی و چه ند به رهه می تر ــــــــــــــــــــــــــ سه ر چاوه كان 1- چێشتی مجێو‌ر(ژیان و به سه ر هاتی هه ژار) ئاماده كردنی:خانی شه ره فكه ندی 2- ده مێك له گه ڵ كاك ماجد رۆحانی، گۆثاری ئاوینه ژماره ی 10 3- گۆثاره كانی مامۆستای كورد، سروه ورامان 4- گۆثاری رۆثار ژماره ی 24 له مه ڕمامۆستا هه ژار 5- هه ژار هێمنه كه ی جاران - مامۆستا هێمن Sirwan 6- بۆ كوردستان - مامۆستا هه ژار
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:مامۆستا هه ژار, Time: By: محمد پیش بینی
صفحه قبل 1 صفحه بعد |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه عـــه‌رز كـــه‌ر وه لـــه‌یـــلا وه صـــه‌د خـــامـــه‌وه چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێو‌ر وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ بێکەس «کوردستانی از زیباترین کلمات» جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو روژین پیش بینی چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند کولکه زێرینه کولکه زێرینه نه‌ورۆز نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان دڵى وام ناوێ عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا بوکه باغانه لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە Abdulla Pashew خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم سازی ئاواره خانمه موزیكژه‌نی كورد تارا جاف مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره شێرکۆ بێکه‌س خۆزگه باران ده‌يزانی، باڵنده كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە. هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی وەفایی شعر پاییز این کهنه رباط را که عالم نام است شه‌وگاری ته‌نیایی کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه هەڵبەستی دەروون Daily Links
Blog Links
قالب وبلاگ
شێعر ئاواكورد تیشکی نوێ سه رچه مه خوشه ویستی توو. ریبوار تیشکی مانگه شه و عشق زبان چمنزار هه واروو عه شقی دورترین ماڵێک بۆ نه‌ققاشی و شێعر و وێنه روستای زیبای بالاکوه چرک نویس زاگرس موزیک احادیث و سنت پیامبر (ص) رادیو سورانی ئیران ماڵپه‌ڕێکی هـه‌واڵ چهره-موسیقی،عکس،فیلم شاخه گل وبلاگ آموزشی عمومی نوسین- کوردی نیرگیزی مندالان بوکان - روژهه لات فێر بوونی زمانی كوردی کتتێبخانهی کوردی لینکه کان ماڵپه‌ڕێکی گشتی هونه‌ری کوردیه! کیت اگزوز زنون قوی چراغ لیزری دوچرخه
تبادل
لینک هوشمند
Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**